
1- پرسیار :ئایا ئافرەت لە سوڕی مانگانەدا بێت ئەتوانێت قورئان بخوێنێت ؟
وەڵام : بەڵێ ئافرەت لە کاتی سوڕی مانگانەدا ئەتوانێت قورئان بخوێنێت بەمەرجێ دەست نەدات لە قورئانەکە واتە بە کۆمپیوتەر بێت یان کەسێک قورئانەکەی بۆ ئامادە بکات .
2- پرسیار : ئایا خێرا خوێندنی قورئان جایزە؟
وەڵام : بەڵێ خوێندنی قورئان بە هەمو شیوەیەک جایزە .
3- پرسیار : ئایا ئافرەت نیو سەعاتی مابێت بۆ کاتی ڕۆژوو شکاندن سوڕی مانگانەی بۆ هاتبێت ڕۆژوەکەیی شکاوە ؟
وەڵام بەڵێ ڕۆژوەکەی شکاوە ئەبێت ئەو رۆژە بگرێتەوە.
4- پرسیار : ئەگەر لە مزگەوتدا پێش بانگ دان ڕۆژوو بشکێنن دوای ئەوەبانگ بدرێت ڕۆژووەکە قوبوڵە ؟
وەڵام : بەڵێ ڕۆژووەکە قەبوڵە ئاسایە ئەگەر دوای ڕۆژوو شکاندن بانگەکە بدرێت .
5- پرسیار : ئایا زەکات لەسەد مسقاڵ زێڕ چەندی ئەکەوێت ؟
وەڵام : دوو مسقاڵ و نیوی دەکەوێت کە زەکاتی بدات .
6- پرسیار : ئایا جیماع لە ڕۆژی ڕەمەزاندا ئەگەر بەهۆی نەخۆشی یان سەفەرەوە بەڕۆژوو نەبن کەفارەتیان دەکەوێتە سەر ؟
وەڵام : نەخێر کەفارەتیان ناکەوێتە سەر ئەگەر بە هۆی سەفەر یان نەخۆشی بەڕۆژوو نەبوبن جیماع ڕویدا .
7- پرسیار : ئایا بۆ سوڕەتی ( البقرە) بەو ناوە هاتوە واتە مانگا؟
وەڵام : لەبەر ئەوەی لەم سورەتەدا چیرۆکی کوشتنی مانگایەکە کەپەیوەندی هەیە بە خوێنەوە وەک هەموو سوڕەتەکانی تر کە هەر یەکەو پەیوەندی هەیە بەچیرۆکێکەوە .
8- پرسیار : ئایا ئەگەر پارەی حەرامت کردە سەر بانک ، بانکەکە پارەی حەڵاڵی لە سەر بێت ئەوانیش حەرام دەکات ؟
وەڵام : بەڵێ حەرام ئەبێت ئەگەر پارەکە جیا نەکەیتەوە .
9- پرسیار : ئایا حۆری بەهەشت چۆنن؟
وەڵام : هەر چی لەوەی کە مرۆڤ بیری لێ بکاتەوە لەجوانی ناسکی ونازداری یان لەوەی کە لە حەدیس و ئایەتەکان باس کراوە .
10- پرسیار : ئایا بەهەشت لە چەند شوێنی تایبەتی پێک هاتوە ؟
وەڵام : بەڵێ بەهەشت پلە پلەیە وەک پێغەمبەری ئازیزمان صلی الله علیهوسلم باسی لەبەهەشت دەکات فەرمویەتی داوا لەخوای گەورە بکەن بەفیردەۆسی باڵامان بە نەسیب بکەیت.
11- پرسیار : ئایا ئەگەر کەسێک مەشروب بخواتەوە یان زینا بکات هەتا چەندڕۆژ پاک نابێتەوە یان عیبادەتی قوبوڵ نابێت ؟
وەڵام : سەرەتا ئەو کەسەی مەشروب بخوات لەشی پیس نابێت مەرج نیە کەبەهۆش خۆی هاتەوە غوسڵ دەر بکات وئەتوانێ تەنها دەست نوێژ بگرێت نوێژ بکات ئەگەرئەهلی نوێژ بو وە هەروەها زینا کردن دوای ئەو کارە غوسڵ دەردەکات غوسڵی دەر چوەگرنگ نیە لەگەڵ چ جۆرە ئافرەتێک بوە بۆ نمونە نەسرانی بوە و هەروەها عیبادەتی خۆی بکات .
12- پرسیار : ئایا ئافرەت لە کۆتایی مانگی سک پڕی ئەتوانێ بە ڕۆژوو بێت؟
وەڵام : بەڵی ئەتوانێ بەڕۆژوو نەبێت .
13- پرسیار : ( إِنَّآ أَعۡطَيۡنَـٰكَ ٱلۡكَوۡثَرَ ) ئایا ئەم سوڕەتە مەبەست لە ئاوی کەوثەرە َ؟
وەڵام : هەتا ئیستا ئەهلی تەفسیر بە دەلیلێکەوە نەهاتون تەفسیری بکات کە ئەم سوڕەتە مەبەستی ئاوی کەوثَەر بێت بەڵام لە کتێنی عەقائیدا باس لەو حەوزە کراوە کە پێغەمبەری نازدارصلی الله علیهوسلم هەیەتی کە هەر کەسێک لێی بخواتەوە هەرگیزاوهەرگیز تینوی نابێتەوە وە پەرداخەکانی بەقەدەر ئەستێرەی ئاسمانن ئەوەندە زۆرن سپیە وەکو شیر سازگارە وەک بەفری کوێستان شیرینە وەک هەنگوین بەردەوام بەدەستی پیرۆزی خۆی ئەیبەخشێتەوە ، بەڵام مانای ئایەتەکە ئەوەیە مانای زۆرمان پێبەخشیوی.
14- پرسیار : ئەگەر کەسێک لەبەر خاتری مافی(ئیقامە) پەناهەندەیی ببێتە مەسیحی حوکمی چیە ؟
وەڵام : (خسرە دنیا والاخیرە ) ئەگەر کەسێک( ئیقامە )ی بەهەشت فرێ بدات بۆ ( ئیقامە)ی ووڵاتێکی ئەوروپی یان هەر ووڵاتێکی تر بێت بڕوات تەوالێت پاک بکاتەوە یان جادەکانی ئەو ووڵاتەیاخود کاری ڕەش بکات بۆ ئەوەی پارەیەک کۆ بکاتەوەبۆ ژن هێنان ئەمە چ خەسارەت مەندێکە ئەو کەسە دنیاو قیامەتی لە دەست چوەوە ئەگەر خوای گەورە خۆی باسی ئەو خەسارەت مەندیە بکات ئەبێ چ خەسارەتێک بێت خوای گەورە پەنامان بدات خوای گەورە دڵمان بە خۆشەویستی خۆت ئاو بدە وە بە نوری خۆت ئاوەدانی بکە خوایە دڵمان پتەو بکە بە خۆشەویستی، خوایە بە شوێن کەوتوی پێغەمبەرەنازدارەکەت بەهێز ترمان بکە .
15- پرسیار : ئایا ئیش کردن لە چێشتخانە کە گۆشتی بەرازی تێدابەکار دێنن کار لە ڕۆژوو گرتن دەکات ؟
وەڵام : ڕۆژوو گرتن و نوێژ کردن هیچ پەیوەندی نیە بە شوێنی کار کردنەوە ڕۆژوو نوێژی خۆی با بکات ئەم کەسانە بەڵام حەیفە مرۆڤ نانی خۆی حەرام بکات ڕاستە هەندێ جار مەجبوریە ئەو کار کردنە بەڵام فەقیرانە بژی باشترە نەک توشی حەرام ببیت با ئەو پارەی دەستت دەکەوێت کەم بێت گرنگ ئەوەیە برسی نەبی بێ جل و بەرگ نەبی.
16- پرسیار: بە نیسەت تەراویح و ویترەوە.
وەڵام: تەراویح هەشت ڕکاتە. ووتمان کە پێغەمبەری نازدار عليه الصلاة و السلام کردوێتی وە سەحابەش هەیە بیست ڕکاتی کردوە بۆیە لە مەزاهیبەکانا بیست ڕکاتیش ئەکرێتە وە بە جەماعەتیش له مزگەوتەکانا ئەکرێ. وە ویتریش سێ ڕکاتە پێغەمبەری نازدار صلی الله علیه وسلم جاری وا هەیە هەر سێکی پێکەوە کردووه وەک ئێستا لە مەزهەبی ئیمامی حەنەفیا هەر سێکی پێکەوە ئەکرێ بەڵام تەحیاتی ناوەڕاستی تیا ئەخوێنرێ. ئیمامی ئبنو قەیم رەحمەتی خوای لێبێ لە (زاد المعاد) تەرجیع بە ئەوە ئەدات کە هیچی ناوێ تەشەهودی ناوەراست واتا تەحیاتی ناوەراست، سێ ڕکاتەکە پێکەوە ئەکەی نیەتت هێناوە. بە نیسبەتی ویترەوە ئەتوانی بە یەک نیەت، نیەت بێنی ڕکاتی یەکەم ئەخوێنی وەک هەموو نوێژێکی تر ڕکاتی دووهەمیش ئەخوێنی بەڵام تەحیاتەکە ناخوێنی هەڵ ئەستیتەوە دوو جاری تیا ئەڵێی اللە اکبر ئینجا ڕکاتی سێ یەم ئەخوێنی و تەحیات ئەخوێنی و سەلام ئەدەیتەوە یان ئەیکەی بە دوو بەشەوە وەک لە مەزهەبی ئیمامی شافعیا هەیە ئەویش دەلیلی هەر لە سەرە دوو ڕکات ئەکەی سەلام ئەدەیتەوەو هەڵ ئە سیتەوەو یەک ڕکات بە تەنها ئەکەیت وە پێغەمبەری نازدار عليه الصلاة و السلام لە حەدیسی سەحیحا فەرمووێتی (اوتروا ولو بواحدة) ویتر بکە ئەگەر بە یەک ڕکاتیش بێت. پێغەمبەری نازدار عليه الصلاة و السلام خۆیی ویتری سێ ڕکاتی واز لێ نەهێناوە بەردەوام کردوێتی. ئەمە تەراویحو ویتر.
17- پرسیار: ڕۆژووی ئەو خوشکە بەڕێزانەی کە حامیلەن.
وەڵام: ووتمان تا چوار پێنج مانگانی کۆرپەلەکەش ئەمان بە رۆژوو نەبن باشە، هەروەها کۆرپەلەش کە لە چوار پێنج مانگیشایە شیری ئەداتێ هەر بە ڕۆژوو نەبێ باشە خاستەن لەم ڕۆژە درێژانەیا. ئەمە نوقتەیەکیشی بیرخستمەوە ئەمڕۆ تەلەفونێکیان بۆ کردم کە ئافرەتێک لەبەر ئەوەی گوێی لە مەلایەکی زاگرۆس بووە تەلەڤزوێنی زاگرۆس ووتوێتی نەخۆشی مەکەن بە حوجە هەر بە ڕۆژوو بن ئافرەتێکی داماو هەر بە ڕۆژوو بووە لە دوای عەسرەوە خوێن لە دەمی دێ ئەوەندە ماندووە خۆی بەتەمەنە نەخۆشە شەکرەی هەیە بەڵام لە بەر ئەوەی گوێی لەو مەلا نەگبەتە بووە کە لە زاگرۆزایا وای ووتووە ئەم گەیشتووەتە حاڵەتێک ئەم عەسرە کە تەلەفونیان بۆ من کرد ئێ ووتم باشە با خۆم قسەی لە گەڵا بکەم قەناعەتی پێ بکەم وتیان وەڵڵا بردومانە بۆ خەستەخانە. ئێ نابێ ئینسان واش بگاتە ئەو ڕادەیە لە بەر ئەوە ئەو بەڕێزانەی کە شەکرەیانە ئەوەی حەبیان هەیە یان هەر بەسیترین حەب هەبێ ئبنو عەباس ئەفەرموێت بۆ دان ێشەیەک بیشکێنه وه ئبنو عومەر ئەیفەرموو بۆ خێزانی یانی زۆر موتەساهیل بوون لە مەسەلەی خێزانیانا کە شیریان داوە بە مناڵیان یان حامیلە بوون. خاستەن ژن ئەرکێکی زۆرتری ئەکەوێتە سەرشان، ئینجا ژنانی ئێمەش لە ئەم ئەوروپایە ئەرکێکی زۆرتر لە ژنانی تریشیان ئەکەوێتە سەر شان چەنکە ئیش ئەکەن هەم ئیش ئەکا ئیش و کاری ناو ماڵ حەملی هەیە شیر ئەدا ڕەنجێکی ماڵە هەمووی لە سەر شانێتی ڕۆژگارەکە درێژە. لە بەر ئەوە دایمە ئەو ئەحکامە ئاسانانە خۆی لە ئیسلامەتیایە برایانی بەڕێزم زۆر موهیمە یەک نوقتە موراعات بکەین بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە جوابی پرسیاری شەرعی ئەدەنەوە لە ئەحکامی عەقیدەیا توندوتیژبن بەس لە ئەحکامانی تری عیبادات و ئەخلاقیات و داب و ڕەوشت و نەریت و ئەمانەیا موتەساهیلتر بن لە کاری بانگەوازەکە موتەساهیلتر بن لە پەروەردەکردندا ئەمانە ئەشێ تێانا موتەساهیل بی، لە کاری عەقیدەکە توندوتیژانە بیگرە چونکە عەقیدە مەجالی موساوەمەی لە سەر نییە. لە بەر ئەوە ڕەحمەتی خواتان لێبێ ئەو خوشکانەی کە حامیلەن هەتاکو کە کۆرپەلەکە عومری یەک هەتاکو پێنج مانگە یان شیری ئەداتێ یەک تا پێنج مانگان با لای منەوە بە ڕۆژوو نەبێ باشە.
18 - پرسیار: تەوقە کردن لە گەڵ باوەپیارەکەی کچێک ئەمە ئەپرسێ یان ژنێک ئەمە ئەپرسێ.
وەڵام : هیچ ئیشکالێک لە سەر ئەمە نیە چونکە باوەپیارەکەت واتە مێردی دایکت کە غەیری باوکتە ئەمە حوکمی وەک هی باوکە هاتوەتە ماڵەکەو وە لە ڕێگەی ئەوەوە لە گەڵ دایکتا هاوسەرێتی پێک هێناوە حوکمی وەک هی باوکی لێ هاتووە. سەریشت ڕووت کەی لە لایی و دەستی ماچ بکەیت و تەوقەی لە گەڵا بکەی شتێکی ئاسایە.
19- پرسیار: ئایە سەرفتره بدەین؟
وەڵام: بەڵێ شتێکی باشه لە ئێستاوه وردە وردە ینجا ئیهتیمام بە وە بدەین سەرفترەکانمان کۆکەینەوه به شێوەیەکی باش لە حیساباتا، ڕەحمەتی خواتان لێبێ کێ ئەتوانێ کە حیساب لای خۆی بکاتەوە شارەکان بە تایبەتی لە شارەکانا بتوانین بە دەستی وەریگرین باشه پاشان لە شارێکەوە بۆ شارێکیکەی بگەیەنین، تۆ بەس خەبەری ئەوەمان بدەرێ دوای چەن لە لات کۆبوەتەوە. بە نیسبەتی سەرفترەوەوە تەبعەن لە وڵاتەکانا فەرق ئەکات. دوەلی ئەسکەندەناڤی کرۆن بە کار دێنن وە ئەزانم پەنجا(٥٠) کرۆن باشە چونکە لەفەیەکی بازار بە شێوەیەکی گشتی ماکدۆناڵدێک کابرایەک کە ئەیخوا پەنجا(٥٠) کرۆن ئەدا یان پەنجا ونۆ(٥٩) کرۆن ئەدا شتێکی ئاوا. بەڵام پەنجا (٥٠) کرۆن زۆر باشە بە یۆرۆش لەو باوەڕەیام چوار بۆ پێنج یۆرۆ باشە. وە هەروەها بە پاوەن چوار پاوەن پێنج پاوەن باشە ئەوه لە دەورو بەری چوار پێنج پاوەنایە یان پەنجا(٥٠) شەست (٦٠) کرۆنایە شتێکی لەو بابەتەیە. ئەو برادەره نوسیوێتی لای ئێمە شەست (٦٠) کرۆنە ئەگەر سوید بێت دانیمارک بێت دانیمارک لەو باوەڕەیام یەعنی پارەی دانیمارکی چونکه قورسترو بەرزترە لە سوید شەست (٦٠) کرۆن باشە. سوید شەست (٦٠) کرۆن زۆر باشە، بە هەر حال شەست (٦٠) کرۆن پەنجا(٥٠) کرۆن شتێکی ئەوەندە ناکا بەڵام ئینسان ئەبێ ئەوە حیساب بکا. بەریتانیا دوو پاوەن نا دوو پاوەن هیچ نیە ،دوو پاوەن چی پێ ئەکڕێ کە ئەکاتە بیست (٢٠) کرۆن لەم سەردەمەدا خاستەن لەم تەنکنۆلۆجیایەیا مەگەر لای پاکستانی لەفەیەکی ڕەشی پێ بکری خوا عافوتکا یاخوا، لەفەیی ڕەش کە لە زەریبەش خۆی دزیوەتەوە بە هەر حاڵ خوای گەورە مووەفەقتانکات. بەڵێ بە نیسبەتی سەرفترەوەوە بەس موهیمتر لە هەمووی ئەوەیە چۆنێتی کۆکردنەوەی ڕەحمەتی خواتان لێبێ هەر برا بەڕێزێک ئادمینەکان ئیداریەکان ئەو برایانەیتر کە زۆرتر میوانی ژوورەکەن یا خۆشەویستیان لە گەڵ خۆمان بەردەوام هەر هەیە ڕەحمەتی خواتان لێبێ لە هەر شوێنێکا هەبوو کە کۆتان ئەکردەوە بەس دوای خەبەرمان بدەنێ ٢٥ی رەمەزان موهیمە پێمان بڵێی چەن لای تۆ کۆبووەتەوە چونکە ئەوەی لای تۆ کۆبووەتەوە بە تەلەفۆن پێمان ئەڵێی ئێمە یەکسەر بە کوردستان ئەڵێین کاکە ئەوەندە کۆبووەتەوە بیگەیەنن ئیتر ئەوان بڵاوی ئەکەنەوە. خوای گەورە ئیتر ئاسانی بکات ان شاءالله.
20- پرسیار: سی وپێنج (٣٥) مسقاڵ زێڕی هەیە چەندی زەکات ئەکەوێ؟
وەڵام: تەسەوڕم وایە چوار غرامی لێ بکەوێ و الله تعالی اعلم چونکە هەر یەک مسقال چوار فەسڵ بیستوپێنج(٢٥) چوارو ڕوعب غرامە. لە سی وپێنج (٣٥) مسقاڵەکەش لە چل (٤٠) یەک مسقاڵ ئەکەوێ لەو سی وپێنج (٣٥) مسقاڵەکەش ڕەنگە و الله آعلم چوار غرامی لێ دەرچێ شتێکی باشە، یاعنی مسقاڵێکیش بدەی خوا خێرت بنوسێ شتێکی باشت کردووە. خوای گەورە خەرتان بنوسێ و مووەفەق بن ان شاءالله.
0 التعليقات:
إرسال تعليق