ئاگاداربه‌ له‌ دواين بابه‌ت له‌ ڕيگای ئيميله‌ كاته‌وا

زؤرترين زانياری له‌سه‌ر ئيسلام

‏إظهار الرسائل ذات التسميات قوران. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات قوران. إظهار كافة الرسائل

الاثنين، 14 يوليو 2014

ڕۆژوو و قورئان شه‌فاعه‌ت ئه‌که‌ن له ڕۆژی دواییدا

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه رموويه تى): الصِّيَامُ وَالْقُرْآنُ يَشْفَعَانِ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَقُولُ الصِّيَامُ أَىْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطَّعَامَ وَالشَّهَوَاتِ بِالنَّهَارِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ. وَيَقُولُ الْقُرْآنُ مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ. قَالَ فَيُشَفَّعَانِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3882). واته : ڕۆژوو قورئان شه فاعه ت ئه كه ن بۆ خاوه نه كانيان له ڕۆژى دواييدا، ڕۆژوو ده ڵێت: په روه ردگار من خواردن و ئاره زوه كانم لێ قه ده غه كردبوو له دونيادا، خوايه له به ر من لێى خۆشبه و تكام لێ وه رگره بۆى، وه قورئانى پيرۆزيش ده ڵێت: په روه ردگار منيش شه وان خه وم لێ قه ده غه كردبوو خوايه له به ر من لێى خۆشبه و تكام لێ وه رگره بۆى، جا خواى په روه ردگاريش له به ر ئه وان له و به نده يه خۆش ده بێت، وه هه ردووكيان شه فاعه تى بۆ ده كه ن.

ئیعجازی بیركاری لەقورئانی پیرۆزدا لە 13 زانیاری

بانگەوازكردن بە ئیعجازی زانستی لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پاكی پێغەمبەر سە‌ردار (د.خ) هۆكارێكی گونجاوە بۆ خەڵكی ئەم سەردەمەمان، سەردەمی زانست و تەكنیك و وردەكاریی، خەڵكی شەیدای زانست و دەسكەوتەكانی بووە بە شێوەیەكی زۆرو وازیان لە ئایین هێناوە و پشتگوێیان خستووە لە بیریان كردووە و خۆیان لە بەدیهێنراو و خوای بەدیهێنەر نەناس كردووە، هەروەك خۆیان لە زیندووكردنەوە و لێپرسینەوە و بەهەشت و ئاگری دۆزەخ نەناس كردووە و خۆیان لێی بێ ئاگا كردووە، جگە لەوەش لە شتە پەنهانەكان، چونكە ئەم دەستوورو بناغەیە بەشێوەیەكی گەورە شێوێنراوە لە بیروباوەریان و قەناعەتیان بۆ ناگەرێتەوە، لەبەر ئەوە هۆكارێكی باوەڕپێهێنەر و قەناعەت هێنان بە ئایین بۆ خەڵكی ئەم سەردەمە نەماوە بە ڕادەی ئیعجازی زانستی لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی دوایینی پێغەمبەران (صلی الله علیه وسلم).

1. ووشەی رۆژەكان لەقورئانی پیرۆز 365 جار باسی لێوەكراوە، وەك ئاماژەیەك بۆ رۆژەكانی ساڵ.
2. ووشەی رۆژ بەتەنها لەقورئانی پیرۆز 30 جار هاتووە، وەك ئاماژەیەك بەرۆژەكانی مانگ.
3. ووشەی مانگ لەقورئانی پیرۆز 12 جار هاتووە، وەك ئاماژەیەك بۆ مانگەكانی ساڵ.
4. ووشەی سزا لەقورئانی پیرۆز 117 جار هاتووە، بەڵام ووشەی لێخۆش بوون 234 جار هاتووە.
5. ووشەی ئیمان لەقورئانی پیرۆز 25 جار هاتووە، ووشەی كەفەرەش 25 جار هاتووە.
6. ووشەی دونیا لەقورئانی پیرۆز 115 جارو، ووشەی ئاخیرەتیش 115 جار هاتووە.
7. ووشەی شەیتان لەقورئانی پیرۆز 88 جارو، ووشەی مەلائیكە 88 جار هاتووە.
8. ووشەی خەڵك لەقورئانی پیرۆز 50 جارو ووشەی پێغەمبەران 50 جار هاتووە.
9. ووشەی پیاو لەقورئانی پیرۆز 24 جارو، ووشەی ئافرەتیش 24 جار هاتووە.
10. ووشەی ژیان لەقورئانی پیرۆز 145 جارو، ووشەی مردنیش 145 جار هاتووە.
11. ووشەی چاكەكردن لەقورئانی پیرۆز 167 جارو، ووشەی خراپەكردنیش 167 جار هاتووە.
12. ووشەی ئاسمانەكان لەقورئانی پیرۆز حەوت جار هاتووەن وەك ئاماژەیەك بۆ حەوت ئاسمانەكان.
13. ووشەی دەریا لەقورئانی پیرۆز 33 جارو، ووشەی زەویش 13 جار هاتووە.


نهێنی سورەتی یوسف

دکتۆر جاسم المطوع دەڵێت: 
هەر کات کەسێکم بدیبایە کەوا خەم و خەفەتی هەبوایە وەک خەم و خەفەت خواردن بۆ منداڵ یان ماڵ و سامان یان خەمی لە دەستدانی خۆشەویست و دۆستان بوایە ئەوا ئامۆژگاریم دەکرد بە خوێندنی سورەتی یووسف. 
جارێکیان نەفەرێک هات بۆ لام دیاربوو کە زۆر خەمباربوو، پێمووت بچۆ سورەتی یووسف بخوێنە، پاش دوو رۆژ هاتەوە بۆ لام وتی: هەرگیز بە مێشکمدا نەدەهات کە خوێندنی ئەو سورەتە پیرۆزە بەم شێوەیە کاریگەری هەبێت لەسەرم، دکتۆر دەڵێت وتم: من کە پێمووتی بچۆ سورەتی یووسف بخوێنە دڵنیا بوم لەوەی کەوا چارەسەری خەمەکانت دەکات دەزانیت بۆچ؟ چونکە کاتێک کە خوای پەروەردگار سورەتی یووسفی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەو کاتەدا زۆر خەمبار بوو 
بە هۆی وەفاتی مامی و خاتو خەدیجەی خێزانییەوە، کە هەردوکیان لە یەکساڵدا پێغەمبەریان بەجێ هێشت وە ئەوانیش گەورەترین پاڵپشت بوون بۆ پێغەمبەر، بۆیە هەر کاتێک سورەتی یووسفی دەخوێند هەستی بە ئارامی دەکرد و خەم و دڵتەنگی نەدەما.. 
کابرا وتی (سبحان الله) تا ئێستا نەمزانیوە ئەم سورەتە پیرۆزە ئەمەندە گەورەیە!؟ 
دکتۆر وتی ئەزانی بۆچی؟ لەبەر ئەوەی سورەتی یووسف بەسەرهاتی زۆری تێدایە وەکوسەرکەوتنی حەزرەتی یووسف بەسەرسەرجەم کێشەکاندا کێشەی خێزانی رامیاری ئابوری وەهەروەها پرە لە دەرس و باسی سۆزو بەزەیی وخۆشەویستی و هەڵسوکەوت و خورەوشتی جوان و خیانەت نەکردن و بەرهەمی خۆراگری و ئیمان و ...هتد 
بۆیە هەر کێشەیەکت هەبوو لە هەر بوارێکی ژیاندا ئەوا سورەتی یووسف بخوێنە ئەگەر رۆژی جارێکیش بێت دڵنیا بە پێویستت بە هیچ دەرمانێک نابێت.

موعجیزه‌ی ئاوله‌ قورئاندا

موعجیزه‌ی ئاو له‌ قورئاندا 

له‌رێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی ، له‌وه‌ ڕاده‌مێنین، كه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ سوڕی ئاو ده‌جوڵێنێت....

له‌رێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌، له‌وه‌ ڕاده‌مێنین، كه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ سوڕی ئاو ده‌جوڵێنێت و له‌پێناویدا چی ده‌سته‌به‌ركردووه‌، سه‌رسوڕهێن ئه‌وه‌یه‌، كه‌ قورئانی پیرۆز زۆر به‌ وردیی باسی له‌م ڕاستییانه‌ كردووه‌....

قورئانی پیرۆز به‌شێوازێكی زانستییانه‌، له‌ هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه‌ دواوه‌، كه‌ به‌ سوڕی ئاوو بارانبارینه‌وه‌ په‌یوه‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ نوێترین دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌كاندا یه‌كده‌گرێته‌وه‌، با به‌وردی له‌م وێنه‌یه‌و له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌ ڕابمێنین، كه‌ باس له‌ هه‌موو به‌شێك له‌ به‌شه‌كانی سوڕی ئاو ده‌كه‌ن:



1- خۆر بزوێنه‌ری سوڕی ئاوه. خودا ده فه رموێت: (وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا) [النبأ: 13]،(چرایه كی پرشنگدارمان بۆ فه راهه‌مهیناون)، خۆره‌ ، كه‌ 
گه رمی و ڕووناكی پێویست بڵاو ده كاته وه‌، كه‌ بۆ به‌هه‌ڵمبوونی ئاوو پێكهێنانی هه‌وره‌كان پێویستن.

2- با،دووه‌مین بزوێنه‌ری سوڕی ئاوه. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) [الحجر: 22

3- ئه و ئاوه ی، كه له هه وره‌ كانه وه داده‌ بارێت بۆ سه‌دان ساڵ له ناو

زه ویدا ده‌مێنێته وه بێ ئه وه ی خراپ ببێت ، ئه‌گه ر هه رچ كه سێكی تر له‌ ئێمه‌ ئه و ئاوه بۆ ماوه ی چه‌ند ڕۆژ ێكی كه‌م كۆ بكا ته وه، ئه‌وا خراپ ده‌بێت و تێكده‌چێت ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه رموێت: (وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ)

4-پاش به‌ هه‌ڵمبوونی، ئاو له‌ ئاسماندا چڕ ده‌بێته‌وه‌ له‌ شێوه‌ی هه‌ورداو با ڕۆڵی پیتێنه‌ری ئه‌و هه‌ورانه‌ ده‌بینێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ). (ئیمه بای پیتێنه‌رمان ناردووه‌).

5-قورئانی پیرۆز باسی له‌ هه‌وره‌ به‌رزو كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كردووه‌، كه‌ ئه‌م هه‌ورانه‌ له‌ بارانی به‌خووڕ و به‌فرو سه‌رما به‌رپرسن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ) [النور: 43]. (ئایا نابینن، كه بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌كان به ئاسماندا ده‌بات دوایی به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ستیانده‌كات،ئه وسا كه ڵه كه یان ده كات له سه ر یه ك، ئینجا 
ده بینیت له توێی ئه و هه ورانه وه كه وه ك و كێو وان، باران و ته رزه
ده بارێت، جا له سوودی ئه و بارانه به هه ركه س خوا بیه وێت خێرو 
به ره كه ت ده به خشیت، هه ر كه سیش، كه بیه وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه‌ (هه وره بروسكه كان ئه وه نده به هێزن )خه ریكه بریسكه كه یان بینایی چاوان ده بات) .ئه‌م ئایه‌تانه‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی موعجیزه‌ زانستییه‌كانن، كه‌ زانیاریی وردیان ده‌رباره‌ی ئه‌ندازه‌ی پێكهاتنی هه‌وره‌كان و ته‌رزه‌و سه‌رما تێدایه‌.

6- ئه و ئا وه ی، كه دێته خواره‌وه به‌زیاده‌ناچێت، به‌ڵكو له ژێر زه ویدا كۆده‌كرێته‌وه‌و خه‌زنده‌كرێت، پاشان به‌شێوه‌ی كانیاوی شیرین دێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌مشێوه‌یه‌ش ژیان به‌رده‌وامده‌بێت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: 
(أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [الزمر: 21].

(ئایا نه‌تبینیوه و سه‌رنجت نه‌داوه‌، كه هه‌ر خوا له ئا سمانه وه باران ده‌بارینیت ، له وه و دوا له ناو ناحی زه ویدا كۆیده كاته وه، پاشان به شێوه ی كارێزوكانی ده‌ریده‌هێنیت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه كشتوكاڵی 
هه مه جۆرو هه مه ڕه نگ ده ڕوێنێت، ئینجا ده بینیت ووشكده‌بێت وزه رد هه ڵده گه ڕێت، پاشان ده‌ یخا ت و وردو خاشیده‌كات، جا به ڕاستی ئا له وشتانه دا یاده وه ری ویاد خستنه وه هه یه بۆكه سا نی ژیرو هۆشمه ند).

سه‌رنجبده‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌وزايی و كشتوكاڵ نه‌گۆڕێت بۆ ڕه‌نگی زه‌ردو وشك نه‌بێت و نه‌بێته‌ چیلكه‌و چه‌وێڵ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌سه‌وزیی بمایه‌ته‌وه‌، ئه‌وا سوڕی ڕووه‌ك تازه‌ نه‌ده‌بووه‌وه‌و نه‌مانده‌توانی سوود له‌و چیلكه‌و چه‌وێڵه‌ وه‌ربگرین، كه‌ له‌ هه‌زاران ساڵه ده‌گۆرڕێت بۆ پترۆل!!!!. 

7- زاناكان ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌م پڕۆسانه به‌پێی كۆمه‌ڵه یاسایه كی فیزیاوی وزۆر ڕێكخراوو نه گۆڕ ده بێت. خوا ده رمویتوَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ) [المؤمنون: 18].( هه‌ر ئێمه له ئاسمانه‌وه‌به‌گوێره‌ی ئه‌ندازه‌‌و نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو بارانمان باراندووه و ئینجا له ناخی زه ویدا جێگیرمان كردووه، بێگومان ئیمه به چه نده‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه ووشكبكه‌ین) بڕوانه وشه‌ی(بِقَدَرٍ)،كه مه‌به‌ست لێی ڕێكخستنه.


8- گرنگنترین به شی سوڕی ئاو، ئه‌وه‌یه ، كه له ناوچه‌یه‌كدا ڕووده‌دات پێی ده‌گو ترێت ڕێژگه‌ (ئه و شوێنه‌ی ڕووباره‌كان لێوه‌ی ده‌ڕژێنه ده‌ریا كانه‌وه). قورئان ده‌فه‌رمووێت: (وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَحْجُورًا) [الفرقان: 53]، ]، ئه‌گه‌ر ڕووباره‌كان نه‌ڕژێنه ده‌ریاكانه وه، ئه‌وا ده‌ریاكان وشكده‌بن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ، له ده‌ریای (ئارال)دا ڕوویدا، كه دوو ڕووباری تێده‌رژا، به‌ڵام به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی مرۆڤه‌وه‌، ڕێڕه‌وی ڕووباره‌كانیان گۆڕی، ئه‌و كاته‌ ده‌ریاكه‌ وشكبوو.

9- زاناكان ده‌ڵێن،كه شاخه‌كان رۆڵێكی زیندوویان له بارانبارین وپێكهاتنی هه ورو پاكژ كردنه‌وه‌ی ئاودا هه‌یه‌. خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) [المرسلات: 27]. (هه‌روه‌ها له سه ر گۆی زه‌وی كێوی لوتكه بڵندمان دامه‌زراندووه و ئاوی سازگارمان پێشكه‌شكردوون بۆ خواردنه‌وه)له‌م ئایه‌ ته‌ دا په‌ یوه‌ ندییه‌ كی ئاشكرا له نێوان شاخه‌كان و ئاوی شیریندا هه‌یه‌.

ئازیزانم ئه‌م ئایه‌تانه‌، له سه‌رده‌میكدا نێرراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، خه‌ڵكانێك هه‌بوون باوه‌ڕیان وابووه، كه‌چه‌ند خوایه‌ك بۆ بارانبارین ، بۆ هه‌وره‌گرمه هه‌یه‌و خوایه‌ك بۆ هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌و پێیه‌گوترێت زیۆس هتد....له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستی نه‌بوو.

ئه‌م ئایه‌تانه‌ 1400 ساڵ به‌ر له ئیستا نێرراونه‌ته‌خواره‌وه‌و تیایاندا باسێكی ته‌واوی سوڕی ئاو كراوه، كه‌ ته‌نها كه‌متر له‌ 100 ساڵه‌ ئه‌م ڕاستییانه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژئاواییه‌كانه‌وه ‌زانراون! ئایا ئه‌مه‌ به ڵگه‌ ی ئه‌وه‌ نییه، كه‌ قورئان په‌رتووكی خودای تاك و ته‌نهایه‌ ؟.



ته‌نها هاوه‌ڵێک له‌ قورئاندا ناوى هاتبێت

ته‌نها هاوه‌ڵێک له‌ قورئاندا ناوى هاتبێت (زةيدى كورى حارثة)یه‌ که‌ له‌ سوره‌تى ئه‌حزابدا ناوى هاتووه‌ ژماره‌ى ئایه‌ته‌که

(37)( وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً)الاحزاب (37))
زه‌ید له‌به‌ر زۆر خۆشویستنى پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) به‌ زه‌یدى خۆشه‌ویست له‌ لاى هاوه‌ڵان ناسراوو بوو ،

هه‌ر سوپایه‌ک بۆ هه‌ر شوێنێک بڕۆشتایه‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌یکرده‌ ئه‌میر/دواى شه‌هید بوونیشى پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) بۆى گریاوه‌، دواى شهید بونیشى پێغه‌به‌رى خواى فه‌رمووى ( اللهم اغفر لزيد، اللهم اغفر لزيد، اللهم اغفر لزيد.) سه‌حابه‌کان گوتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بۆ هیچ شه‌هیدێک ئه‌وه‌نده‌ نه‌گریاوى ئه‌ویش ووتي ئه‌وه‌ لێک دابڕانى خۆشه‌ویستێکه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ى.

گه وره يي سوره تى (الفاتحة

                                                                                     گه وره يي سوره تى (الفاتحة